بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، تورکی ئەلعەتبی لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی وتی: زۆربەی گرووپە سیاسییەکان لە عێڕاق لەوانە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ئەو کۆبوونەوە بەذداریانکرد و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە جەختی کرد کە تەنیا بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیە و هەموو لایەنەکانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر بەردەوا بوونی گفتوگۆکان جەختیان کرد.
ناوبراو سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەو گفتوگۆیە وتی: بە کورتی و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ئەوە بوو کە گفتوگۆ باشترین دەسپێک بۆ تاوتێ کردنی قەیرانە و داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی دووبارەی تەنیا بە دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان دەکرێت؛ چونکوو ئەوە تەنیا پەرلەمانە کە دەتوانێت ئەو بڕیارە تاوتوێ بکات.
Your Comment